شه‌ڕی ئه‌دله‌ب خەریکە دەستپێدەکات

شاره‌زایه‌کی سه‌ربازی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا پشتیوانی سه‌ره‌کی تیرۆریسته‌کانه‌ و شه‌ڕی ئه‌دله‌ب له‌ ئان و ساتی ده‌ست پێ کردن دایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژئانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، مه‌عی حه‌مدان، شاره‌زای بواری سه‌ربازی سووریا ئاماژه‌ی دا که‌ چالاکی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ئه‌دله‌ب و حه‌ڵه‌ب و حه‌ما ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی له‌نار بردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌م گرووپانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: کوژرانی ۱۸ سه‌ربازی سووری به‌ هۆی هێرشی تیرۆریسته‌کان شکاندنی ئاگربڕه‌ و ئه‌مه‌ش بێ توانی ئه‌و وڵاتانه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئه‌م ئاگربڕه‌یان گه‌ره‌نتی کردووه‌. سوپای سووریا به‌رده‌وام دانی به‌ خۆیدا ناوه‌ به‌ڵام وه‌ک دیاره‌ لایه‌نه‌کانی ئه‌دله‌ب له‌م دۆخه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ سوودی خۆیان که‌ڵک ببه‌ن.

ئه‌م شاره‌زا سوورییه‌ هه‌روه‌ها وتی: ئامانجی ڕووسیا له‌م ڕۆژانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پشتیوانی جیهانی زیاتر بۆ ناوچه‌که‌ی که‌م ناکۆک بدۆزێته‌وه‌، ته‌نیا ڕێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌س به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و تیرۆریسته‌کان له‌م بازنه‌یه‌ ده‌ر بکرێن. ئه‌مریکا ته‌نیا لایه‌نێکه‌ که‌ له‌ چالاکی تیرۆریسته‌کان له‌ ئه‌دله‌ب سوود ده‌بات و گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریستهکانه‌ و له‌ دوای شکستی سوپای سووریا و ده‌ستکه‌وته‌ سیاسییه‌کانی دیمەشقە.

News Code 23136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =