مافی مرۆڤی ئه‌مریکاییه‌کان، له‌ دروشم زیاتر هیچ نییه‌

سه‌رۆکی کۆلێژی دینی زانکۆ سلێمانی هه‌رێمی کوردستان وتی: مافی مرۆڤی ئه‌مریکاییه‌کان، له‌ دروشمێک زیاتر هیچ نییه‌ و هه‌موو ئه‌م دروشمانه‌ش بۆ تاڵان کردنی وڵاتانی نه‌وتییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شه‌ماڵ عه‌بدولمحه‌مه‌د له‌ کۆنفڕانسی مافی مرۆڤی ئه‌مریکایی له‌ سنه‌ وتی: به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ریان له‌ دژی مسوڵمانان ده‌ست پێ کردووه‌، کارێکی زۆر بایه‌خ داره‌.

ئه‌و زیادی کرد: مافی مرۆڤییه‌ ئه‌مریکاییه‌کان، له‌ دروشمێک زیاتر هیچ نییه‌ و هه‌موو ئه‌م دروشمانه‌ش بۆ تاڵان کردنی وڵاتانی نه‌وتییه‌.

سه‌رۆکی کۆلێژی دینی زانکۆ سلێمانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی دا هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ داگیرکاری ئه‌مریکا نه‌بێت، له‌م دروشمانه‌ له‌ دژی به‌ کار دێنن، زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ له‌م کاره‌ بۆ داگیرکاری خۆیان سوود ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ سنووردار کردنی خه‌ڵکی جیهانه‌ که‌ به‌ مافه‌کانیان نه‌گه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا خۆی پێشێل کاری سه‌ره‌کی مافی مرۆڤیه‌ و له‌ وڵاتانی وه‌ک ئه‌فغانستان، عێراق، سووریا خه‌ڵکی سڤیل ده‌کوژێت و که‌س له‌ بۆردمانی ناکازاکی و هیرۆشیما و کیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه‌ له‌ بیر ناکاته‌وه‌. خوای گه‌وره‌ له‌ قورئان ڕێز له‌ پێگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێت که‌ ئه‌مه‌ش هێمای که‌رامه‌تی ئینسانه‌. له‌ قورئاندا باسی مافی مرۆڤ کراوه‌ و ئێمه‌ش ده‌بێت به‌ پێی قورئان ئه‌م مافانه‌ له‌به‌رچاو بگرین.

News Code 23135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =