دەستگیر کردنی ٥۲ داعشی لە موسڵ

هێزەکانی عێراق دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری ورد توانیان ٥۲ ئەندامی داعشییەکان لە موسڵ دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بەشی هەواڵگری سقور لە عێراق لە دەستگیر کردنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانی داعش لە موسڵ هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ناوەندە ئاماژەی داوە کە توانیویانه ٥۲ ئەندامی داعشییەکان لە موسڵ دەستگیر بکەن.

بە پێی زانیارییەکانی هێزەکانی عێراق ئەم تیرۆریستانە خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنێک لە دژی خەڵکی سڤیل ئامادە دەکرد.

بەرپرسانی عێراق ڕایانگەیاند کە لە ناو ئەم ٥۲ کەسە دەستگیر کراوە ۹ فەرماندەی باڵای داعش بوونی هەیە.

لەم ئۆپراسیۆنەدا هەروەها ژماریەک لە بنکە نەهێنییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە موسڵ دەستی بەسەردا گیرا.

News Code 23123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =