نووسه‌ر و وه‌رگێڕێکی کورد کۆچی دوایی کرد

نووسەر و وەرگێڕ و زمانزانی کورد (حەکیم کاکەوەیس) پاش ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ لە تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌ندامێکی خێزانی حەکیم کاکە وەیس به‌ ئێن ئارتی وت: ئەم نوسەرە ماوەی چەند ساڵێکە تووشبووە بە شێرپەنجەی خوێن و چەند جارێك بۆ چارەسەر چووەتە دەرەوەی وڵات و دوو ڕۆژە بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن سەردانی بەغدای کردووە، و کاتژمێر هەشتی دوێنێ ئێواره‌ هەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌ که‌ ئەمشەو تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ گوندی حەسار لە باکوری شاری کەرکووک و هەر لەوێ بە خاك دەسپێردرێت و پرسەکەشی لە گوند دەبێت.

کاکەوەیس ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی حەساری شاری کەرکووک لە دایک بووە و بەشێک لە ژیانی لە هه‌رێمی کوردستان و بەشێکی لە وڵاتی سوید بووە.

وەرگێڕانی کتێبە عەرەبییەکانی مەسعوود محەمەد بۆ کوردی و ڕۆمانە جیھانییەکانی وەک گورگی ڕووتەڵان، کۆلارەوان و ١٩٨٤، لە گرنگترین کارەکانی ئەون.

News Code 23122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =