حەماس ئابڕووی بە ئیسڕایلەوە نەهێشت

یەکێک لە ئەندامانی کنیستی ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە حەماس بە هێرشە مووشەکییەکانی ئابڕوویی بەم ڕژیمەوە نەهێشتووەتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، کێسنیا سۆتلڤا، ئەندامی کنیستی ئیسڕائیل دانی پێدا نا کە ئەم ڕژیمە لە بەرانبەر حەماس بە توان و هیچی پێناکرێت.

ئەو زیادی کرد: ئیسڕائیل ناتوانێت بە سەر حەماس لە غەزەدا زاڵ بێت.

سۆتلڤا وتی: حەماس ئابڕوویی بە ئیسڕایلەوە نەهێشتووەتەوە و هەموومان ئەم شتانەمان دیوە و ئێمە ناتوانین لە غەزە سەر بکەوین.

شایانی باسە، پێشتریش بەرپرسانی ئیسڕائیل دانیان نابوو بە بێ دەسەڵاتی خۆیان لە بەرانبەر حەماس لە فەلەستین.

News Code 23116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =