سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران سەرکەوتوو بووە

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە سەردانەکانی بەرهەم ساڵح بۆ وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندییەکان ئەنجام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ ئێران، بەرەو وڵاتی عەرەبستان بەڕێکەوت.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێپاق لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا کە بەرهەم ساڵح لە دیدار لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆی کرد و جەختی کردووە لە هاوکاری هاوبەش و پەرەدان بە هاوکارییەکان لە نێوان هەر دوو وڵات.

لە کۆتایدا سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران بە سەرکەوتوو ناوبراوە، لەم دیدارە جەخت کراوە لە گرنگی سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچەکە بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بێت.

News Code 23113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =