ڕادەست کردنەوەی گولەن تاوتوێ ناکرێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕادەست کردنەوەی سەرۆکی گرووپی فۆتۆ بە تورکیا لە لایەن دەوڵەتەوە تاوتوێ ناکڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ڕادەست کردنەوەی فەتحۆڵا گولەن بە تورکیا وتی: لە ئێستادا ئەم بابەتە پرسی دەوڵەت نییە.

ئەو زیادی کرد: لە حاڵی تاوتوێی بۆچوونی خۆمان سەبارەت بە تورکیاین. ئەمە ئەو شتەیە کە هەمیشە ئەنجامی دەدەین. ئەمە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی پەیوەندی باشمان لەگەڵیان هەیە ڕاستە. ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ تورکیا دروست بووەتەوە، ئەردۆغان هاوڕێی منە و ئەو کەسێکی بەهێز و زیرەکە.

هێدر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕەتی کردەوە کە بەرانبەر بێ دەنگ کردنی دۆسییەی جەماڵ خاشقجی، فەتحۆڵا گولەن ڕادەستی ئەنقەرە بکرێتەوە.

پێشتر سی ئێن ئێن ڕاپۆرتی دابوو کە دۆناڵد ترامپ لە پێناوی بێ دەنگ کردنی تورکیا فەتحۆڵا گولەن لە بەرانبەر دۆسییەی جەماڵ خاشقجی ڕادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە.

تورکیا گولەن بە ڕێبەری کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ دەزاێت و تاکوو ئێستە چەندین جار داوای کردووە کە ئەمریکا ئەم کەسایەتییە ڕادەستی بکاتەوە.

News Code 23103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =