لە بەرانبەر دوژمنەکانی عێراقی بەهێز و ئارام بە هەموو تواناوە بوەستن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: عێراقییەکان دەبێ بە هەموو تواناوە ڕووبەرووی دوژمنەکانی عێراقی ئارام و بەهێز ببنەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ۲۶ی خەزەڵوەر،  بەرهەم ئەحمەد ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراق کە سەردانی ئێرانی کردووە چووە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی.

ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: ڕێگای زاڵ بوون بەسەر کێشەکان و بەرەنگاریی پیلانەکانی بەدخوازان، پاراستنی یەکگرتوویی نیشتیمانی لە عێراق، ناسینی دروستی دۆست و دوژمن و خۆڕاگری لە بەرانبەر دوژمنی بێ ئابڕوو، پشت بەستن بە هێزی گەنج و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ مەرجەعیەتە.

هەروەها بە پیرۆزبایی کردن لە بەرهەم ساڵح بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق، رایانگەیاند: دوو گەلی ئێران و عێراق پەیوەندی تۆکمە و لەمێژینەیان هەیە و نمانەی ئاشکرای ئەم پەیوەندییە بێ وێنە، ڕێپێوانی گەورەی ئەربەعینە.

ڕێبەری بە سپاس لە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و بەرپرسان و گەلی عێراق بە هۆی میوان داریی بێ وێنە لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین، زیادیان کرد: ئێستا کە گەلی عێراق پاش سەردەمانی چەوسێنەری، خاوەنی وڵاتن و سەربەخۆیی و مافی دەنگدان و هەڵبژاردنیان هەیە، هەندێ دەوڵەت و وڵاتانی بەدخواز بە دوای ئەوەن تاکوو گەلی عێراق تامی ئەم سەرکەوتن و دەستکەوتە گەورە نەجێژن و عێراق و ناوچەکە رووی ئارامی نەبینین.

 جەختیشیان کرد: تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەم پیلانانە، پاراستن و پتەوکردنی یەکگرتوویی نێوان گرووپە عێراقییەکان لەوانە عەرەب، کورد و شیعە و سوننەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ناسینی ورد و دروستی دۆست و دوژمن لە سیاسەتی دەرەکی بە زۆر گرینگ زانی و وتیان: هەندێ دەوڵەتەکان لە ناوچە و لە دەرەوەی ناوچەکەش ڕقی زۆریان لە ئیسلام، شیعە و سوننە و عێراقە و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵات دەکەن و دەبێ دژی ئەوانە بە هەموو تواناوە خۆراگر بن.

ڕێبەری سەبارەت بە هاوکارییە دوو لایەنەکانی نیوان ئێران و عێراق جەختیان کرد: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکان لەگەڵ عێراق زۆر جیدین و منیش بڕوام هەر ئەوەیە.

ئاماژەیان دایە دەفرایەتییە فراوانەکانی دوو وڵات بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکان و زیادیان کرد: عێراقی ئازیز، بەهێز، سەربەخۆ و پێشکەوتوو بۆ ئێران زۆر بەقازانجە و ئێمە لە پاڵ برا عێراقییەکانی خۆماندا وەستاوین.

لەم دیدارەدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتی: من بە پەیامیکی ئاشکراوە هاتوومەتە تاران ئەویس ئەوەیە کە هۆکارەکانی پەیوەند دانی دوو گەلی ئێران و عێراق، ڕیشەی لە مێژوودا هەیە و ناگۆڕدرێن.

News Code 23096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =