شه‌پۆلی نوێی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کان بۆ سه‌ر تلاڤیڤ دوژمن شۆک ده‌کات

فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌کینه‌کانی قه‌سام له‌ په‌یامێکدا بۆ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین جه‌ختی کرد: گومانی تێدا نییه‌ که‌ شه‌پۆلی نوێی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کان بۆ سه‌ر تلاڤیڤ دوژمن شۆک ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، محه‌مه‌د سه‌یف، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌کینه‌کانی قه‌سام له‌ په‌یامێک بۆ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین سپاسی خۆڕاگری هێزه‌کانی فه‌له‌ستینی کرد.

ئه‌و جه‌ختی کرد : کاتێک  شه‌پۆلی نوێی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کان تێلاڤیڤ بهه‌ژێنێت دوژمن شۆک ده‌بێت.

ئه‌م فه‌رمانده‌ فه‌له‌ستینییه‌ وتی: دانیشتوانی غه‌زه‌ هه‌میشه‌ مایه‌ی ڕێز و شانازی ئێمه‌ بوون.

زه‌یف ئاماژه‌ی کرد: دوای هه‌ر ڕووداو و بابه‌تێک زیاتر له‌ جاران له‌ ده‌ر کردنی داگیرکه‌ران نزیک تر ده‌بینه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هه‌رچی دوژمنی زایۆنی جه‌نایه‌تی زیاتری له‌ غه‌زه‌ ئه‌نجام دا، قه‌سامیش وڵامه‌کانی توندتر و سه‌خت تر ده‌بێت.

News Code 23095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =