پشتیوانییەکانی ئێران لە عێراق بۆ بەرەنگاریی تیرۆریزم لە بیر ناکەین

سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ڕۆڵی بەرچاوی لە شکست دانی تیرۆریزم بووە، وتی: ئێمە گرینگایەتی زۆر بە ڕۆڵی ئێران لە سیستەمی ناوچەیی دەدەین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمرۆ شەمە ۲۶ی خەزەڵوەر، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەل حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە لە عیراق گرینگایەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەست دەکەین.

وتیشی: پەیوەندی فەرهەنگی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێران و عێراق ڕیشەی لە مێژوودا هەیە.

 بەرهەم ساڵح زیادی کرد: دوو گەلی ئێران و عێراق، دوو گەلی دراوسێ و موسڵمانن کە پەیوەندییە تۆکمەکانیان پێکەوە گرێیانی داوە. دۆخی جوگرافیاییش ئەم پەیوەندییەی زیاتر کردووەتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق زیادی کرد: گەلانی ئێران و عێراق لە زۆربەی ڕووداوە ناوچەییەکاندا ڕۆڵیان بووە؛ ئێمە پشتیوانییەکانی ئێران لە گەلی عێراق بۆ بەرەنگاریی دژی چەوسێنەریی سەدام لە بیر ناکەین.  

 بەرهەم ساڵح جەختی کرد:  ئێستا داخوازیمان ئەوەیە بگەین بە دۆخێکی باشتر لەوەی ئەمڕۆ تێداین. ئەم دۆخە و پەیوەندی باشتر، ئەو شتەیە کە گەلانی دوو ولات و هەموو ناوچەکە شایانی ئەوەن.

بەرهەم ساڵئ وتیسی: پاش شکستی سەربازی داعش، ئەمڕۆ عێراق دوو پرسی گرینگ واتا بنیات نانەوە و پاوەجێی سیاسی لە بەردەومدایە. هاتنەدی ئەم ئامانجانە پێویستی بە هەنگاوی سیاسی، چاکسازی و ئابووری ناوخۆیی هەیە؛ هەروا کە پێویستی بە بوونی کەشێکی ناوچەیی پاوەجێیە.

 ئەوەشی وت کە کاتی ئەوە هاتووە لە ناوچەی ئێمە ، سیستەمی ناوچەیی نوێ دروست بکرێت کە دابین کاری بەرژەوەندییەکانی گەلان بێت. لەم پێناوەدا ئێمە گرینگی زۆر باڵا بە ڕۆڵی ئێران دەدەین.

 ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەمەشدا، عێراق ڕۆڵێکی گرینگی لە سیستەمی نوێی ناوچە هەیە. دەبێ عێراق گۆڕەپانێک بێت بۆ هاوبەشیی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچە، نەک گۆڕەپانێک بۆ کێشمەکێشمی نێوان ئیرادە و خواستە دژبەرەکان.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە دەبێ سیستەمی نوێ ناوچەکە لە سەر بنەمای هەڤگری سیاسی و بەرژەوەندی و هاوکاری گەلان و دەوڵەتەکان بێت. دەبێ ڕێز لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی وڵاتان بگرێت.

بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند: دروست کردنی ناوچەی ئازادی سنووری لە نێوان ئێران و عێراق، لکاندنی هێڵی ئاسن و هاوکاری بۆ هاتوچووی باشتری زیارەتکاران هەنگاوی گرینگن لە پێناو دروست کردنی ژێرخانە پێویستەکان بۆ هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان دوو وڵات.

News Code 23092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =