کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به‌رانبه‌ر کاره‌کانی ئه‌مریکا بوه‌ستێته‌وه‌

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ دیداری سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌ وتی: تاکوو ئێسته‌ شتی وه‌ها نه‌بووه‌ که‌ ئه‌ندامێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، وڵاتانی دیکه‌ به‌ هۆی پێبه‌ند بوون به‌ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌ماڕۆ بدات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵام عه‌لی خۆشڕوو، باڵوێز و نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ دیداری سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتی: گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر ئێران تاکلایه‌نه‌یه‌. داوا له‌ ئه‌مینداری گشتی ده‌که‌ین که‌ دژی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران بوه‌ستێته‌وه‌ که‌ نایاساین.

ئه‌و زیادی کرد: هێرشه‌کانی سعوودییه‌ له‌ یه‌مه‌ن کاره‌ساتی مرۆڤی قووڵی ساز کردووه‌ و ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕه‌ هه‌رچی زووتره‌ کۆتایی پێبێت و به‌ ڕێکارێکی سیاسی کێشه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا چاره‌سه‌ر بێت.

له‌ درێژه‌دا ئانتۆنیۆ گوترشیش له‌ لایه‌ خۆیه‌وه‌ جه‌ختی کرد که‌ کێشه‌کانی جیهان ده‌بێت به‌ چه‌ند قۆڵی و به‌شداری هه‌موو وڵاتانی دونیا چاره‌سه‌ر بێت، هیوادارم شه‌ڕی یه‌مه‌ن هه‌رچی زووتره‌ کۆتایی پێ بێت و هه‌رچی زووتره‌ به‌ر به‌ کاره‌ساته‌ مرۆڤییه‌کان بگیردرێت.

News Code 23083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =