به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دێته‌ ئێران

سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵا ئه‌مرۆ شه‌مه‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌خت ده‌کات.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ ۲۶ی خه‌زڵوه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و بازرگانی عێراق له‌ سه‌فه‌رێکی دوو ڕۆژه‌دا دێته‌ ئێران.

بریاره‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران و ژماره‌یه‌کی تر له‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نهکان و پرسه‌‌ ناوچه‌یی و نیوده‌وڵه‌تییه‌کان گفتوگۆ بکات.

له‌م سه‌فه‌ره‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێککه‌وتنی هاوکاری له‌ نیوان سه‌رۆک کۆمارانی عێراق و ئێران واژۆ ده‌بێت.

News Code 23078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =