ڕێگا نەدرێت پرسی خاشقجی پەردەپۆش بکرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت تاوانی کوشتنی خاشقچی بە گشت رەھەندەکانییەوە ئاشکرا بکرێت و رێگا نەدرێت ئەو پرسە پەردەپۆش بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ئەنجامدا.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترامپ ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان لەبارەی پرسەکانی وەک لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە فەتحوڵڵا گوله‌ن لە ئەمریکا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووە.

هه‌روه‌ها ئەردۆغان و ترامپ ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت تاوانی کوشتنی خاشقچی بە گشت رەھەندەکانییەوە ئاشکرا بکرێت و رێگا نەدرێت ئەو پرسە پەردەپۆش بکرێت.

ھاوکات ھەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نزیکی ھەردوو وڵات لە پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردەوە.

News Code 23075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =