سێناتۆرە ئەمریکاییەکان سزادانی بن سەلمان لێکدەدەنەوە

بەهۆی کوژرانی جەماڵ خشقجی، سێناتۆرە ئەمریکاییەکان سەرقاڵی گەڵاڵەیەکن بۆ گەماڕۆی دانی بن سەلمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلمانیتۆر، بەهۆی کوژرانی جەماڵ خشقجی، سێناتۆرە ئەمریکاییەکان لە دوای سزا دانی بەرپرسانی عەرەبستانن.

سێناتۆرە ئەمریکاییەکان گەماڕۆدانی ژمارەیەک بەرپرسی سعوودی بە تەواو نازانن و لە دوای ئەوەن محەمەد بن سەلمانیش گەماڕۆکان بیگرێتەوە.

ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن هەر دوو حزبی دیمۆکڕات و کۆماری خوازەوە نووسراوە و لە دوای گەماڕۆی بەرپرسانی سعوودی و کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەنە.

شایانی باسە کە وەزارەتی دارایی ئەمریکا ۱۷ کەسی سعوودی بە هۆی کوژرانی جەماڵ خاشقجییەوە گەماڕۆ داوە.

هەروەها وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە عەرەبستان داوای کرد تاکوو دۆخەکە بە ڕووی دژبەرە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسەکاندا بکاتەوە.

News Code 23074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =