لێکۆڵینەوەکانی سعوودی سەبارەت بە کوشتنی خاشقجی ناڕەوایە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رۆژانی ڕابردوودا جەختی کرد کە ئەنجامی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ڕاگەیێندراوەکان لە لایەن دادستێنی عەرەبستان سەبارەت بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودی ناڕەوایە و بڕواپێنەکراوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، لێبوردنی نێودەوڵەتی بە ناڕەوا وەسف کردنی لێکۆڵینەوە ڕاگەیێندراوەکان سەبارەت بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی، خوازیاری توێژینەوەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی لەوبارەیە بۆ ڕوون کردنەوەی ڕووداوەکە بوو.

لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: دادستێنی گشتیی عەرەبستان پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی توێژینەوەگەلێک کە هیچ ڕەواییەکی بۆ نییە، خوازیاری لە سێدارەدانی ٥ تۆمەتبار بە کوشتنی خاشقجی بوو.

ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە خوازیاری ئەنجامدانی توێژینەوەگەلێکی سەربەخۆ و بە پەلەی نێودەوڵەتی بۆ ڕوون کردنەوەی ڕاستی و سزادانی هۆکارانی ئەو جەنایەتە بوو.

هەروەها لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشوازی کرد لە پێشنیاری تورکیا سەبارەت بە ئەنجام دانی توێژینەوەگەلێکی نێودەوڵەتی لەوبارەیە و جەختی کرد کە عەرەبستانی سعوودی لە بواری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دۆسیەی مەترسیداری هەیە و دەبێ کەسانێک کە لە کوشتنی خاشقجی‌دا دەستیان بووە، بە شێوەی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن.

جەماڵ خاشقجی، رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودی کە لەم دوایە نیشتەجێی ئەمریکا بووە و ڕەخنەی لە سیاسەتگەلی سەرکردە سعوودییەکان و لەوان محەمەد بێن سەلماس جێنشینی ئەو وڵاتە دەگرت، ماوەیەک لەوە پێش لە کاتی سەردان کردنی کۆنسولخانەی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ بۆ جێبەجێ کردنی کاروباری ئیداری شوێن‌بزر بوو.

News Code 23072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =