ئەمریکا دەرکردنی فەتحۆڵا گولەن لێکدەداتەوە

دەوڵەتی ئەمریکا بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی خاشقجی، ڕادەست کردنەوەی فەتحۆڵا گولەن بە تورکیا تاوتوێ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئێن بی سی، بەرپرسانی ئەمریکا فەرمانیان داوە تاکوو لە سەر داواکاری ئەردۆغان دۆسییەی ڕادەست کردنەوەی فەتحۆڵا گولەن تاوتوێ بکەن.

کاناڵی ئێن بی سی ڕایگەیاند کە وەزارەتی داد و ئیدارەی فدراڵی ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی ئەم بابەتەن.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە پەیوەندییەک لە نێوان کەیسی خاشقجی و گولەندا نییە.

ئێن بی سی ئاماژەی داوە کە تورکیا و ئەمریکا سەبارەت ئازاد کردنی ئەندرۆ برانسۆن بەڕێککەوتن گەیشتن و ڕەنگە محەمەد هاکان ئاتیلاش بەم بۆنەوە ئازاد بکرێت.

News Code 23069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =