خۆری دەستکرد لە چین چێ کرا

لێکۆڵەرانی چینی خۆرێکی دەستکردیان چێ کردووە کە پلەی گەرمای دەگاتە ١٠٠ ملیۆن سانتیگراد و دەتوانێت هیدرۆژێنی بگۆڕێتە وزەی هەرزان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، چین خۆرێکی دەستکردی چێ کردووە کە پلەی گەرمای دەگاتە ٦ ئەوەندەی ناوەکی خۆر.

ئەو سیستەمە لە ڕاستیدا ڕاکتۆرێکە کە وەکوو خۆر کار دەکات و بەشێک لە پڕۆژەیەکە کە هیدرۆژێن دەگۆڕێتە وزەی هەرزان.

پلەی گەرمای خۆری دەستکرد یەکەم جار لە ئەم هەفتەیەدا گەیشتە ١٠٠ ملیۆن سانتیگراد کە خاڵێکی وەرچەرخانە لە ئەو پڕۆژە.

ئەو پڕۆژە سەرچاوەیەکی بێ بڕانەوەیە لە وزەی پاک کە بە پێی باوەڕی لێکۆڵەران دەتوانێت زەوی لە گۆڕانی کەشوهەوا ڕزگار بکات.

News Code 23059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =