ده‌روازه‌ سنوورییەكانی‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران فراوانتر ده‌كرێن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ گومرۆکی هه‌رێم ڕایگەیاند: هەوڵ دەدرێت ده‌روازه‌ سنوورییەكانی‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران فراوانتر بكرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ گومرۆکی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌ی‌ هه‌رێم به‌ڕوی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا هه‌یه‌تی‌ سه‌رجه‌میان ڕه‌سمین و به‌شێك له‌ده‌روازه‌كانیش نێوده‌وڵه‌تین".

وتیشی‌:"به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ گرنگی‌ زیاتر به‌و ده‌روازانه‌ بده‌ین و دامه‌زراوه‌ی‌ زیاتر بۆ خاڵه‌ سنوورییه‌كان دابنێین تاوه‌كوو بتوانرێت ئاسانكاریی بۆ جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ له‌و خاڵه‌سنوریانه‌ زیاتربكرێت و بازرگانان كاره‌كانیان له‌ده‌روازه‌كاندا له‌ زوترین كاتدا بۆ ڕایی بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كخستنی‌ پێناسه‌ی گومرۆکی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداش, به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ گومرۆکی‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد، "ئه‌و لیژنانه‌ی‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنراون گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامه‌و كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت پێناسی گومرگی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته‌ كایه‌وه‌ تاوه‌كو بتوانرێت له‌نێوان هه‌ردولادا كاری له‌سه‌ربكرێت".

News Code 23058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =