عەبدولمەهدی لە گەڵ ترامپ دیدار دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەرگری لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورە لە وڵاتەکەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە واشنتۆن دیداری دەبیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی عوکاز; عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەری ڕاگرتنی هاوردە کردنی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیاری کراو لە لایەن ئەمریکاوە و بەرگری لە کارەساتێکی گەورە لە عێراق بەم زووانە لە واشنتۆن لە گەڵ دۆناڵ ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.

ئەو ڕۆژنامە وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە بڕێک لە کەسایەتییە عێراقییەکان پێشنیاریان کردووەتە عەبدولەمهدی کە لە گەڵ ترامپ دیدار بکات، زیادی کرد: سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێستا بە شێوەی جیدی بیر لە ئەو داخوازییە بۆ دیدار لە گەڵ ترامپ دەکاتەوە تا لە ناوبراو ئیزنی هاوردە کردنی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە بگرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە بە بیرئانینەوەی ئەوەی کە عەبدولمەهدی لەم دواییانەدا لە گەڵ داگلاس سیلیمان، باڵوێزی پێشووتری ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە و جەختی کردووە کە دیاری کردنی وڵاتێک وەکوو جێگرەوەی ئێران بۆ هاوردە کردنی گاز و کارەبا لە ماوەیەکی کورت دا ئەستەمە، زیادی کرد: عەبدولمەهدی بۆ گفتوگۆ لە گەڵ واشنتۆن بۆ بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەوڵ دەدات.

News Code 23056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =