نابێ ڕێگە بدرێتە داعش دیسان سەرهەڵبداتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وێڕای جەخت لە سەر پێویست بوونی بەهێز کردنەوەی دۆخی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە وتی: نابێ دیسان ئیزنی سەرهەڵدانەوە و دزەکردن بدرێتە تەکفیرییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای بەرگرتن بە جووڵەکانی داعش بۆ دزە بۆ ناو شارە ئازاد کراوەکانی کرد.

نابراو زیادی کرد: ئێمە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان و رێکخراوە پێوەندیدارکان کە لە گەڕانەوەی ژیان بۆ شارەکانی ئەنبار و زانکۆکانی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو بەرز دەنرخێنین.

حەلبووسی جەختی کرد: ئەوەی لەم دواییانە کە الکرمە ڕووی دا رووداوێکی دڵتەزێن و دزەیەکی ئەمنیەتی بوو کە قبووڵ نەکراوە و پێویستە لایەنەکانی بە وردی لێک بدرێتەوە و ئیزنی دزەی دووبارە نەدرێتە داعشییەکان بە تایبەتی پاش ئەوەی کە شارەکانی ئێمە تێچوویەکی قورسیان دا.

News Code 23052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =