کوەیت‌ داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ غەزە دەکات

کوەیت لە میانەی نامەیەکی فەرمی داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی غەزە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلعەهد، دەوڵەتی کوەیت داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی غەزە دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەری کوەیت لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئامانج لەم داواکارییە، لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی غەزە و هێرشی ئیسڕائیل بۆ ئەم ناوچە بووە.

لە لایەکی دیکەوە، وڵاتی بولیویش بە فەرمی داوای ئەم کۆبوونەوەی کردووە.

بە پێی هەواڵەکان بڕیار وایە کە ئەمشەو ئەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە غەزە بەڕێوە بچێت

News Code 23048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =