ئەمریکییەکان شکست دەهێنن/ لاوەکان ئەبێ بەرپرسایەتی لە ئەستۆ بگرن

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکییەکان بە دڵنیاییەوە لەم رێگا شکست دەهێنن چونکوو ڕێگایەکیان هەڵبژاردووە کە هەڵەیە و خۆیان زیاتر لە جیهان سووک دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: کۆشک نشینەکانی کۆشکی سپی بە گەمارۆکان، گوشارەکان و دۆخێک کە لە سیستەمی پڕوپاگەندەیی بۆ ناهومێد کردنی خەڵک دروستیان کردبوو، بە پێی بیری پووچی خۆیان لە سەر ئەو بڕوا بوون ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر ڕۆژێکە کە کۆتایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پیدەکات.

پڕوپاگەندەی دوژمن لە سەر خەڵک کاریگەری نابێت

ڕۆحانی وتی: ئەگەری هەیە خەڵک گلەییان کە بەرپرسان هەبێت، کیشە نییە؛ دەنگ هەڵێنن و گلەکانیان بڵێنەوە؛ ئەبێ یارمەتیدەری یەکتر بین؛بەڵام ئەوەی کە لە بەرانبەر زۆربێژێکدا لە دنیا پتەو دەوەستنەوە و نیشانی دەدەن کە ناچنە ژێر کاریگەری پڕۆپاگەندە هەڵەکانیەوە، سەرکەوتنێکی گەورەیە و ئەبێ پیرۆزبایی بکرێت لە ئاوەها نەتەوەیەکی دلێر، زانا و ئاگا.

ئەوەنەدە ڕێگا هەیە بۆ فرۆشی نەوت کە گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەریان نابێت

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: زیاتر لە هەمووان ئەمریکییەکان دەزانن کە ئێمە نەوتەکەمان دەفرۆشین و ئەوەندە ڕێگا هەیە بۆ فرۆشی نەوت کە گەمارۆکان کاریگەرییان نابێت. ئەمە کارێکی بەنرخ بوو کە ئەنجام درا.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ئەو کارە لە باری بەرپرسایەتییەوە ئەستەمە و زۆر کەا لەوانە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی فراوان یارمەتیدەری وەزیری نەوت بوو، ئاشکریا کرد: بە ئەمریکامان نیشان دا کە نەوتەکەمان دەفرۆشین و پیوەندی ئابووری لە گەڵ جیهان دەپارێزین؛؛ ئەگەری هەیە کە تۆزێک ئەستەم بێت بەڵام وەزیری نەوت، بانکی ناوەندی، وەزراتەی ئابووری، ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە و وەزیران و بەرپردانی تر بە تواوەتی لە بەرانبەر ئەمریکاوە دەوەستن.

ڕێگایەک کە ئەمریکا هەڵیبژاردووە هەڵەیە و بە دڵنیاییەوە شکسی دەهێنن

سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمریکاییەکان لە ئەو ڕێگایەدا شکست دەهێنن و ڕێگایەک کە هەڵیانبژاردووە رێگایەکی هەڵەیە، وتی: ئەگەر ڕست دەڵێن و ڕێز دادێنن بۆ نەتەوە و مێژووی ئێران، ڕێگاکەی ئەوە نییە. ئەوان ڕێگایەکی هەڵەیان هەڵبژاردووە و خۆیان زیاتر لە جیهان سووک دەکەن.

ئەبێ لاوەکان بەرپرسایەتییەکان لە ئەستۆ بگرن

سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لاوەکان بۆ ئێمە گرنگایەتی زۆریان هەیە، وتی: بەڕێوە بردنی ئەو یاسایەی مەجلیس تۆزێک بۆ ئێمە ئەستەم بوو کە بەساڵاچوان دەست لە کار بکێشنەوە، بەڵام لە ڕیزی ئەو یاسایانە بوو کە کاتێک گەیشتە دەستم، هەر ئەو کاتە بۆ بەڕێوە چوون ڕامگەیاند، ڕاستە کە کێشەگەلێک دروست دەکات بەڵام بە گشتی لە بەرژەوەندی کۆمەڵگایە.

ڕۆحانی زیادی کرد: لە هەر حاڵدا ئەبێ لاوەکان بێن و بەرپرسایەتییەکان قبووڵ بکەن. بەرەی لاو، بەرپەرسانی داهاتوون و زۆر شیاون. لە لیژنەی وەزیران لە هەرکوێ لە هێزی لاو کەڵکمان وەرگرت، نەک پەشیمان نەبووینەوە بەڵکوو ڕازیش بووین. ئاڵبەت لە هەندێ شوێندا ئەزموون پێویستە، بەڵام هەر ئەو بەرپرسانەش ئەبێ بەرپرسی لاو هەڵبژێرن واتا جێگران و ڕاوێژکارانێک کە دەناسێنن لە بەرەی لاو بن و لێیان کەڵک وەربگرن.

News Code 23047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =