ئەگەر دەفرایەتییە نەتەوەییەکان بەکاربهێنرێت کێشە ئابوورییەکان چارەسەر دەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: یەکێک لە کێشە گەورەکانی وڵات لە دۆخی ئێستا کەڵک وەرنەگرتن لە دەفرایەتییە فراوانە نەتەوەییەکانە کە ئەگەر بەکاربێن کێشە ئابوورییەکانی وڵات چارەسەر دەبن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕش ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیداری پاڵەوانانی کاروانی وەرزشی ئێران لە یارییەکانی پارائاسیایی جاکارتای ۲۰۱۸، وێڕای ڕێزگرتن لە شانازی خولقاندنی پاڵەوانانی کەم ئەندام ڕایانگەیاند: کاری پڕبایەخی ئێوە نیشانی دا کە ئەگەر دەفرایەتییە شاردراوەکانی مرۆڤ و وڵات بخرێنە گەڕ، بێ گومان بەستێنی پێشکەوتن و سەرکەوتنی گەورە دەڕەخسێت.

ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە کاروانی وەرزشی کەم ئەندامان لە یارییەکانی پارائاسایی، گەلی ئێرانیان سەربەرز کرد، زیادیان کرد:  وەدەستهێنانی پلەی پاڵەوانی لە لایەن کەم ئەندامانەوە نیشانەی ورەیەکی بەرزە.

News Code 23044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =