شکستی گەورەی ئیسرائیل لە غەزە/ حیماس بە ئامانجی خۆی گەیشت

شرۆڤەکارێکی زایۆنی دانی بەوەدا نا کە حیماس زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و بۆمبای بەرەو ئیسرائیل تەقاندۆتەوە و ئامانجەکانیان پێکاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی زایۆنیی "مەعاریو"، یووسا یەهوشەع شرۆڤەکاری زایۆنی لە لێدوانێکدا دانی بە شکستی تیلاڤیڤ لە غەزەدا هێنا و ئاشکرای کرد: حیماس زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و بۆمبای بەرەو ئیسرائیل تەقاندۆتەوە و ئامانجەکانیان پێکاوە.

ئەو شرۆڤەکارە هەروەها جەختی کرد کە تیلاڤیڤ بە ڕێککەوتنی لە گەڵ ئاگربڕی غەزە، شکستی گەورەی خۆی لەو ناوچەیە پشت‌ڕاست کردەوە.

وتیشی: هێرشی مووشەکی و بۆمبایی حیماس بۆ سەر بنکەگەلی ئیسرائیلی یەکێک لە بێ پێشینەترین و توندترینی هێرشەکان بووە.

News Code 23039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =