ئێران لە بەرانبەر گەماڕۆکانی ئه‌مریکا خۆڕاگر ده‌بێت

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پەیوەندی دەرەوەی ئێران بە فڕانس ۲٤ی وتی: لە بەرانبەر گەماڕۆکان خۆڕاگری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید کەماڵ خەڕازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پەیوەندی دەرەوەی ئێران لەگەڵ فڕانس ۲٤ باسی بڕێک بابەتی ئێران و جیهانی کرد.

ئەو سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئەمریکا وتی: گەماڕۆکان خەڵکی ئێران لە پیرەوە تاکوو منداڵی کردووەتە ئامانج و بێجگە لە خۆڕاگری ڕێگەیەکی دیکەمان نییە. ئێران تاکوو ئێستە خۆڕاگری کردووە و لە بەرجام ماوەتەوە.

خەڕازی سەبارەت بە دەرنگ وڵامدانەوەی ئەورووپاییەکان بە ئێران سەبارەت کردنەوەی ڕێڕەوی بانکی زیادی کرد: ئەوان بەڵێنیان دا سیستمەکەیان جێبەجێ دەکەن. ئێمەش بڕوامان کردووە. ئەوە ئێران نییە لەمبارەوە دەبێت پرسیاری لێ بکرێت بەڵکوو ئەوان دەبێت وڵام بدەنەوە.

ئەو سەبارەت بە تۆمەتی دانمارک و فەڕەنسا کە ئێران لە دوای کاری تیرۆریستی بووە، رایگه‌یاند: گومانی تێدا نییە کە دوژمن بۆ تێکدانی پەیوەندی هەر دوولا هەوڵ دەدەن، لامان وایە کە ئەمە پیلانە، بە تایبەت کە ئەورووپا ئەم زانیاریانەی لە ئیسڕائیل وەرگرتووە و ئەمەش تەنیا تۆمەتە نەک هیچی دیکە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە فەڕەنسا بۆ ڕێکە بە چالاکی گرووپێک دەدات کە ۱۷ هەزار ئێرانی تیرۆر کردووە؟

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پەیوەندی دەرەوەی ئێران وتی: ڕێبەری هەمیشە بەتەواوی لە پشتی دەوڵەتەکان بووە ڕۆحانیش درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات.

هەواڵنێرەکەی فڕانس ۲٤ سەبارەت بە ئامانجی گەماڕۆکانیش پرسی، ئایا دوای شکستی داعش لە عێراق و سووریا هیچ هۆکارێک بۆ مانەوەی ئێران لەم وڵاتانە ماوە؟

خەرازی وتیشی : ئێمە لە سەر داوای دەوڵەتەکانی عێراق و سووریا لەم وڵاتەین و داعش گەشتبووە نزیک سنوورەکانی ئێران  و دەبوایەت خۆڕاگریمان بکردایەت. حزبۆڵاش سەرقاڵی بەرگری لە لوبنانە. گومانیشی تێدا نییە کە ئێمە لە پڕۆسەی ئاشتی یەمەن پشتیوانی دەکەین و حوسییەکان تەنیا لە دوای پشکی سیاسی خۆیان لە یەمەنن.

ئەو سەبارەت بە عەرەبسانیش زیادی کرد: عەرەبستان هەمیشە لە دوای پشتیوانی کردن لە تیرۆر بووە. ئێمە دەتوانین بۆ گەیشتن بە دۆخێکی باشتر لەگەڵ ئەوان گفتوگۆ بکەین. گومانی تێدا نییە ئێمە لە دانوستان لەگەڵ عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پێشوازی دەکەین.

News Code 23032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =