تا ئەو جێی بۆمان دەکرێ گوشار دەخەینە سەر ئێران

ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی کۆشکی سپی لە درێژەی ململانێی شەڕی ئابووری لە دژی ئێران ئیدعای کرد کە گەمارۆکان و گوشارەکان لە دژی ئێران پەرە پێ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمڕۆ سێ شەممە پاگەندەی پەرەدان بە گەمارۆکان لە دژی ئێران کرد.

ئیدعایشی کرد: بڕیارمان داوە کە ئەوان بە توندئی بخەینە ژێر گوشار و تا ئەو جێیەی بۆمان دەکرێ گوشاریان بۆ بێنین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە هەر لە سەرەتاوە ئامانجی ئێمە بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتیی ئێران بووە.

بۆڵتۆن هەروەها لە ئامادەیی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دیداری دووبارە لە گەڵ کیم جۆنگ ئۆن رێبەری کۆریای باکوور هەواڵی دا. ئەوە لە کاتێکدا کە رۆژی ڕابردوو ناوەندی توێژینەوەی ستراتژیکی و نێودەوڵەتیی ئەمریکا ئیدعای کرد کە پیۆنگ یانگ لانی کەم ١٣ بنکەی مووشەکی هەیە کە هێشتاش چالاکن.

News Code 23025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =