بانک و ڕێکخراوە داراییەکانی عێراق گەمارۆکانی سەر ئێران پەیڕەو دەکەن

بانکی ناوەندیی عێراق، بانک و ڕێکخراوە داراییەکانی ئەو وڵاتەی پێبەند بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد و له‌مه‌ به‌دوا دەبێت گەمارۆکان ببنە بنەمای مامەڵە کردن لەگەڵ ئێراندا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، بانکی ناوەندیی عێراق  له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: بۆ ڕێگری کردن لەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی بانک و ڕێکخراوە داراییەکانی ئەو وڵاتە دەبنەوە، ئەوەش بە هۆی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بڕیار دراوە بانکەکان پێبەندی لیستی گەمارۆکان بن.

بانکی ناوەندیی عێراق لە هەروەها جەختی لەو کردۆتەوە کە لیستی گەمارۆکانی سەر ئێران دەبنە بنەما و ئەساسی ڕێکخستنی پێوەندییە بانکی و داراییەکان لە نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا.

لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌ بە پێی گەمارۆکانی سه‌ر ئێران ده‌بێت کڕینی دۆلار و دست گه‌یشتنی دەوڵەتی ئێران بە دراوی بیانی و هەروەها بازرگانیی زێڕ و نەختینەکان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ ڕابگیردرێت.

News Code 23013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =