نوێترین رۆمانی بەختیار عەلی ده‌کرێته‌ فارسی

مەریوان هەڵەبجەیی سەرقاڵی وەرگێڕانی رۆمانی "دەریاس و لاشەکان" ی بەختیار عەلی یە کە هێشتا بەکوردی بڵاونەبووەتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی، مەریوان هەڵەبجەیی نوسەر و وەرگێر ئاماژەی بەوەکردووه‌ که‌ لە ئێستادا سەرقاڵی وەرگێڕانی نوێترین رۆمانی بەختیار عەلی یە و لەزووترین کاتدا کارەکانی تەواو دەکات.

مەریوان هەڵەبجەیی لەبارەی هەوڵەکانییەوە بۆ وەرگێڕانی ئەو رۆمانە وتی: "ئەوکارە لە هەموو شتێک زیاترچێژم پێدەبەخشێت."

هیواشی خواست که‌ بتوانێت بێ له‌مپه‌ڕ به‌ زوویی و له‌گه‌ڵ کوردییه‌که‌یدا بڵاوی بکاته‌وه‌.

لەبارەی ناوەرۆکی رۆمانی "دەریاس و لاشەکان" ی بەختیار عەلی کە هێشتا بڵاونەبووەتەوە، مەریوان هەڵەبجەیی وتی: "بەشێک یان لایەنێک لە ناوەرۆکی رۆمانەکە باس لە شارێک یان سەرزەمینێک دەکات، کەشوێنێکی نادیارە و خەڵکەکەی حەماسەتێکی زۆریان بۆ شۆڕش هەیە، ئەو خەڵکە بەردەوام لەوەهمی شۆڕشێکدا دەژین کە لێییەوە هەموو شتێک بەدەستبهێنن، بەڵام بەبێ ئەوەی ئامانجەکەیان دیاریکردبێت. کە ئەمە دەکرێ لەهەموو شوێنێک رووبدات، چونکە کات و شوێن دیاریکراونییە و رەنگە لەرابردوودا روویدابێت یان لە ئێستادا یان لەداهاتوودا رووبدات".

ئەو نوسەر و وەرگێڕە کە تا ئێستا پێنج رۆمانی بەختیار عەلی بۆ فارسی وەرگێڕاوە، باسی لەوەکرد بە بەردەوامی کاردەکات و خۆی بۆ وەرگێڕانی ئەو رۆمانە تەرخانکردووە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڵاوببێتەوە.

 مەریوان هەڵەبجەیی تا ئێستا هەریەکە لەرۆمانەکانی " دواهەمین هەناری دونیا، ئێوارەی پەروانە ، جەمشیدخانی مامم کە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی وەرگیراوەتە سەر زمانی فارسی.

News Code 23003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =