به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی جه‌دید جه‌ختی کرد که ڕاپۆرته‌که‌ی نیۆیۆرک تایمز سه‌باره‌ت به پیلانی سعوودییه‌کان بۆ تیرۆری سه‌ردار قاسم سلێمانی ڕاست بووه و تاران له‌م بابه‌ته‌ش ئاگادار بووه.
ئه‌و زیادی کرد: ڕیاز به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که شه‌ڕ ده‌به‌ینه ناو خاکی ئێران و پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ین و داعش‌یش هێرشی کرده سه‌ر پارلمانی ئێران. ڕیاز له دوای ده‌ست گرتن به سه‌ر ناوچه‌که‌یه و ئه‌م پیلانانه نیشان ده‌دات که پاگه‌نده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کار و باری ناوخۆی وڵاتانی دیکه دووره له ڕاستی.
زه‌ریف هیوای خواست که جیهان چاوی به سه‌ر شه‌ڕی یه‌مه‌ن و گه‌ماڕۆی قه‌ته‌ر و زیندانی کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان و کوشتنی خاشقجیدا بکاته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین ئاماژه‌ی دا : سیاسه‌تی ئێران ڕوونه و دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که له دوای ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ن.
زه‌ریف عه‌مانی به هاوپشکی ستراتیژیکی ئێران ناو برد و سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن و سووریا رایگه‌یاند : ئێمه داوا ده‌که‌ین که قه‌یران له یه‌مه‌ن کۆتایی پێ بێت. بوونی ئێرانییه‌کان له باشووری سووریا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران وتی: ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه هاوپه‌یوه‌نده به کردار و سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که.
بۆچوونی ئێوە