٢ هەسارەی بزێو دۆزرایەوە/ هەسارەکان بە دەوری هیچ ئەستێرەیەکدا ناسووڕێن

ئەستێرەناسانی زانکۆی وێرشۆ لە پۆلاندا توانیان ٢ هەسارەی بزێو بدۆزنەوە کە بە پێچەوانەی هەسارەکانی دیکەی گەردوون بە دەوری هیچ ئەستێرەیەکدا ناگەڕێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، هەر دوو ئەستێرەی دۆزراوە لە کاکێشانی رێگەی شیری دان و بە بێ ئەوەی تێشکی هیچ ئەستێرەیەک وەرگرن لە تاریکایی گەردووندا نوقمن.

لە ساڵانی ڕابردوودا باسگەلێکی چڕ لە نێوان ئەستێرەناساندا ورووژاوە بۆ ئەوەی لێکی دەنەوە کە ئایا تێکرای هەسارەکانی ناو گەردوون بە دەوری ئەستێرەگەلێکی تایبەتیدا دەسووڕێن یان هەسارگەلێکی سەربەخۆ و بزێویش لە گەردووندا هەن.

ناسینی هەسارەگەلی بزێو بە ئاوردانەوە لەوەی کە هیچ تیشکێکیان لە لایەن ئەستێرە جۆراوجۆرەکانەوە بەر ناکەوێت، کارێکی دژوارە. بەڵام بە بەهرە وەرگرتن لە میتۆدی ناسراوە بە میکرۆلێنزیگی گرانێشی دەکرێت هەسارە بزێوەکان لە کاتێکدا کە دەکەونە نێوان ئەستێرەیەکی دوورەدەست و زەویدا، ببیندرێت.

کاتێک کە ڕووداوێکی ئاوا دێتە ئاراوە، هەسارەی بزێو وەک لێنزێک کار دەکات و بە سازدانی شکستی نووری هەلی بینینی مومکین دەکات. بینی ئەو دیاردەیە لە زەوییەوە بە مانای جێگربوونی کۆگەلێکی گەورەی وەک هەسارەیەک لە سەر رێگەی تیشکی ئەستێرەیە و ڕەهەندەکانی هەسارەش بە ئاوردانەوە لە ئاستی شکستی نوور لێک دەدرێتەوە.

دوو هەسارەی ناسراوە بریتین لە OGLE-۲۰۱۷-BLG-۰۵۶۰  و  OGLE-۲۰۱۲-BLG-۱۳۲۳ کە لە بابەتی ڕەهەندەوە دەکەوێتە نێوان هەسارەکانی زەوی و نێپیۆن. هیشتا ڕوون نییە کە ئەو هەسارەەیە چەندە لە زەوی دوورن.

News Code 22987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =