بۆچوونی تیرۆریستی هێشتا له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ بیرۆکه‌ی تیرۆر هێشتا له‌ عێراق هه‌یه‌ و هه‌وڵه‌کان بۆ له‌ناو بردنی ده‌بێت زیاتر بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ دیداری فه‌رمانده‌ عێراقییه‌کان وتی: بیرۆکه‌ی تیرۆر هێشتا له‌ عێراق هه‌یه‌ و هه‌وڵه‌کان بۆ له‌ناو بردنی ده‌بێت زیاتر بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌وڵه‌کان و ئۆپراسیۆنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پێ و شوێن کەوتنی تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌کانی عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی کرد: گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌ داعش وه‌ک شێرپه‌نجه‌یه‌ک وان که‌ ده‌بێت له‌ ڕیشه‌وه‌ بنکۆڵ بکرێن.

له‌م کۆبوونه‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌منی عێراق و دۆخی ئه‌منی سنووره‌ هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سووریا گفتگۆ و قسه‌ کرا.

News Code 22986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =