ئه‌مریکا لە گه‌مارۆکانی سەر ئێران رەچاوی تایبەتمەندی عێراق بکات

سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی له‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ دۆخی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران کرد و وتی:دانوستانه‌کانی نێوان عێراق و ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردان له‌ وڵاتی کوه‌یت ڕایگه‌یاند: دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه‌ چونکوو ده‌بێت دۆخی تایبه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران له‌ به‌رچاو بگیردرێت.

به‌رهه‌م ساڵح وتی: ئێمه‌ له‌ حاڵی گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاین و ده‌بێت دۆخی تایبه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران له‌به‌رچاو بگیردرێت، نامانه‌وێت که‌ عێراق سه‌ختی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا ڕایگه‌یاند که‌ عێراق بۆ ماوه‌ی ۴۵ ڕۆژ له‌ گه‌ماڕۆکانی واشنتۆن له‌ دژی ئێران مه‌عاف بووه‌ و ده‌توانێت له‌م ماوه‌یه‌ گاز و کاره‌با له‌ تاران هاورده‌ بکات.

News Code 22984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =