په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و پیکادان له‌ باشووری غه‌زه‌/کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌ماس

سه‌رچاوه‌ فه‌له‌ستینییه‌کان رایاگه‌یاند: فڕۆکه‌کانی ڕژێمی زایۆنی دیسان هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر غه‌زه‌ و ۶ فه‌له‌ستینیش به‌م هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فه‌له‌ستین یه‌وم، به‌ هۆی هێرشی فڕۆکه‌کانی ڕژێمی زایۆنی، یه‌ک هێزی باڵای سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ۵ فه‌له‌ستینی دیکه‌ کوژراون. 

«مسته‌فا حه‌سه‌ن محه‌مه‌د» ۲۱ ساڵان، «عه‌لائه‌دین محه‌مه‌د » ۲۲ ساڵان، «محه‌مه‌د سه‌لامه به‌رکه» ۳۷ ساڵان، و «محه‌مه‌د ماجید موسا»  ۲۳ ساڵان و «مه‌حموود مه‌سبه‌ح» ۲۵ ساڵان له‌م هێرشانه‌دا گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ هۆی ناکۆکییه‌کان ۳ هێزی سه‌ربازی ئیسڕائیلیش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی خان یونس کوژراو و بریندار بوون. 

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ بنیامین نتانیاهۆ سه‌ردانی خۆی بۆ ئیسڕائیلی نیوه‌کاره‌ی خۆیی له‌ فه‌ڕه‌نسا کۆتایی پێهێنا و به‌ ناچار گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ فه‌له‌ستینی داگیرکراو. 

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌ هۆی زۆر بوونی ناکۆکییه‌کان له‌ باشووری غه‌زه‌، فڕۆکه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی بن گوریۆن له‌ گه‌شت کردن ڕاگیراون و هیچ فڕۆکه‌یه‌کیش هات و چووی ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌ له‌ وڵاتانی دیکه‌وه‌ ناکات.

زۆربه‌ی شاره‌ زایۆنی نیشینه‌کانیش ده‌نگی ئاژیری مه‌ترسیان لێداوه‌ و داوا له‌ خه‌ڵک کراوه‌ که‌ خۆیان بۆ دۆخی نائاسایی و هه‌ر جۆره‌ ڕووداوێک ئاماده‌ بکه‌ن.

News Code 22982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =