گفتوگۆی پەمپەئۆ و لۆدریان سەبارەت بە ئێران

مێدیایەکی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەروەی فەڕەنسا و ئەمریکا سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی ئێن ئێن، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەروەی ئەمریکا دوێنێ لەگەڵ ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە میانەی دیدارێکدا سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان کرد.

لە میانەی سەردانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەڕەنسا بۆ بەشداری کردن لە ۱۰۰مین ساڵوەگەڕی کۆتایی هاتن بە شەڕی جیهانیی یەکەم، سەرۆکانی هەر دوو وڵات سەبارەت بە ئێرانیش قسەیان کردووە.

ئێمانۆئل ماکرۆن لە دیداری ترامپ جارێکی دیکە جەختی کردووە لە پێبەند بوونی ئەورووپا بە بەرجام. ترامپیش سوور بووە لە سەر گوشاری زیاتر بۆ سەر ئێران. ترامپ جەختی کردووە ئەوەی لە دەستی بێت بۆ ڕێککەوتنێکی باشتر لەگەڵ ئێران دەیکات تاکوو تاران هەرگیز دەستی بە چەکی ناڤۆکی نەگات.

ماکرۆن لە درێژەدا وتوویەتی ئەگەر لایەنەکان بچنە دانووستانەوە بۆچوونی ئەمریکا و فەڕەنسا زۆر لە یەکتر نزیکە.

هەروەها ماکرۆن لە میانەی تویتێک لەمبارەوە نووسی کە دیدارێکی زۆر باشی لەگەڵ ترامپ هەبووە.

News Code 22980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =