ئێران بووه‌ یه‌که‌می ئولەمپیادی ئەستێرەناسی جیهان

سەرۆکی ناوەندی نەتەوەیی پەروەردەی کەسە هەڵکەوتەکان وتی: قوتابیانی ئێرانی لە دوازدەیەمین ئولەمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەختەر فیزیای ٢٠١٨ بە وەدەست هێنانی ٥ میدالیای زێڕ، پلەی یەکەمی جیهانیان وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی ئاشکرای کرد: لە دوازدەیەمین ئولەمپیادی ئەستێرەناسی و ئەختەر فیزیکی ٢٠١٨ کە لە وڵاتی چین بەڕێوە چوو، گرووپی قوتابیانی ئێرانی بە ٩ کەس و چوار سەرپەرشت لە دوو گرووپدا لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کردبوو. گرووپی یەکەمی ئێران بە دەست خستنی ٥ میدالیای زێڕ، پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی دەست خست و گرووپی دووهەمیش کە بریتی لە ٤ کەس بوون توانیان یەک میدالیای زێڕ و ٣ زیو وەدەست بهێنن.

سەرۆکی ناوەندی نەتەوەیی پەروەردەی کەسە هەڵکەوتەکان وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی پەروەردە و بارهێنانی ئێران و بنەماڵەی ئەو قوتابیانە ئەو ئاکامەی یەکێک لە باشترین دەستکەوتەکانی یانەی زانست توێژانی لاو لە ساڵای ڕابردوو ناولێبرد.

لە کێبڕکێیەکانی ساڵی ڕابردوو(٢٠١٧ی تایلەند) ئێران بە وەدەست هێنانی یەک میدالیای زێڕ، سێ زیو و یەک برۆنز پلەی سێهەمی ئەو کێبڕکێیانەی دەست خستبوو.

News Code 22977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =