ئیسرائیل لە ترسی هێزی مووشەکی ناتوانێت هێرش بکاتە سەر لوبنان

سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ باشووری به‌یرووت باسی توانایی مووشه‌کی کرد و وتی: به‌ هۆی هێزی مووشه‌کی ڕژیمی زایۆنی توانی هێرش کردن بۆ سه‌ر لوبنانیان نییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا، سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان وتی: ڕێچکه‌ی خۆڕاگری به‌ هێزه‌ و درێژه‌ به‌ کاره‌کانی خۆی ده‌دات. هه‌موو گرنگی لوبنان ئه‌مڕۆ له‌ مووشه‌که‌کانیه‌تی و به‌ هۆی توانای مووشه‌کی ڕژیمی زایۆنی توانی هێرش کردن بۆ سه‌ر لوبنانیان نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ دوژمن ده‌یه‌وێت له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کار بکات و بیانووی بۆ ساز بکات. گومانی تێدا نییه‌ که‌ توانی مووشه‌کی خۆڕاگری به‌هێزتر ده‌کرێت.

ئه‌و زیادی کرد: من ڕوو له‌ ئیسڕائیلییه‌کان ده‌ڵێم هه‌ر هێرشێکی ئێوه‌ بۆ سه‌ر لوبنان یان هێرشی ئاسمانی وڵامی تووندی لوبنانییه‌کانی به‌دواوه‌ ده‌بێت. 

نه‌سرۆڵا جه‌ختی کرد: له‌ میانه‌ی حه‌فته‌کانی ڕابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌ردانی وڵاتانی که‌نداوی فارسی کرد، ئێمه‌ هه‌رجۆره‌ سازشت و دانوستانێک له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئیدانه‌ ده‌که‌ین، ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانیشمانه‌وه‌ پشتگیری ئه‌و دانیشتوانه‌ی به‌رزاییه‌کانی گوڵان ده‌که‌ین که‌ دژی داگیرکاری ئیسڕائیلن.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ترامپ به‌ ڕوونی باسی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئامانجی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، بڕینی پشتیوانی ئێران له‌ بزوتنه‌وه‌کانی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌یه‌ و گۆڕینی سیاسه‌تی ئێران له‌ فه‌له‌ستینه‌. به‌ڵام ئێران وه‌ک وڵاتانی عه‌ره‌بی نییه‌ و قبوڵی ناکات. ئه‌گه‌ر سووریاش خۆڕاگری نه‌ده‌کرد ئێسته‌ نتانیاهۆ سه‌ردانی ده‌میشقیشی ده‌کرد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌کان سووریا بۆچوونی خۆیی نه‌گۆڕیه‌وه‌.

سه‌رۆکی حزبۆڵا وتی: له‌مڕۆژانه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌مریکا داوای ئاشتی له‌ یه‌مه‌نی کردووه‌ به‌ هۆی کوژرانی خاشقجییه‌وه‌، نا وا نییه‌ ئه‌م داواکارییه‌ به‌ هۆی خۆڕاگری یه‌مه‌نییه‌کانه‌ چون عه‌ره‌بستان له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن شکستی هێناوه‌ و نازانن چۆن له‌م زڵکاوه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. خودی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باسی بریسه‌تی 14 ملیۆن یه‌مه‌نی ده‌کات که‌چی جیهان بێ ده‌نگه‌ له‌م جه‌نایه‌ته‌.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی نوێی لوبنان وتی: ئێمه‌ له‌ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌ سونی و مه‌سێحییه‌کانی خۆمان داوا ده‌که‌ن که‌ هه‌رچی زووتره‌ حکومه‌تی نوێی پێکبێت ئێمه‌ پشکی زیاتر له‌ 10 وه‌زیرمان له‌ کابینه‌ به‌ر ده‌که‌وت به‌ڵام داوای شه‌شمان کرد و ده‌بێت کابینه‌ به‌ پێی ده‌نگه‌کان دابه‌ش بکرێت.

نه‌سرۆڵا وتی: نه‌ سووریا و نه‌ ئێران هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکان له‌ پڕۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی لوبنان نییه‌ و ئه‌مانه‌ هه‌مووی پاگه‌نده‌یه‌ بۆ ناشرین کردنی به‌ره‌ی خۆڕاگری. پێنج مانگه‌ ئێوه‌ خۆتان جه‌ده‌ل ده‌که‌ن و ڕێگه‌ به‌ پێکهێنانی کابینه‌ ناده‌ن بۆچی ده‌بێت ئێران تاوانبار بکرێت؟ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر دژی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت ببین به‌ ئاشکرا ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین و پێویست ناکات خۆمان له‌ پشت که‌سانی دیکه‌ بشارینه‌وه‌.

News Code 22968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =