به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، عاسم جه‌هاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی به‌غدا و ڕیاز ڕێککه‌وتن که بۆ جێگیر کردنی نرخه‌کان له بازاڕه‌کانی نه‌وت پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: وه‌زیرانی نه‌وتی عێراق و عه‌ره‌بستان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له به‌غدا سه‌باره‌ت به ڕاکێشانی هێڵێکی کاره‌باش له نێوان هه‌ر دوو وڵات بۆ دابین کردنی کاره‌بای عێراق گفتوگۆیان کردووه.
شایانی باسه که عێراق له ئێستادا نزیک به ۴.۶ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت و دوای عه‌ره‌بستان دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت له ئۆپێکه. به‌شێکی زۆری نه‌وتی عێراق له به‌سره‌وه هه‌نارده ده‌کرێت و ۹۵ له سه‌دی داهاتی عێراق له فرۆشتنی نه‌وت دابین ده‌کرێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند که به‌غدا له دوای ئه‌وه‌یه بۆ ساڵی ۲۰۱۹ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت به‌رز بکاته‌وه و بۆ ئه‌م کاره‌ش له حاڵی واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ کۆمپانیا جیهانییه‌کانه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا مه‌عافیه‌تی ۴۵ ڕۆژه‌ی به عێراق داوه سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران. ئه‌م مه‌عافیه‌ته مۆڵه‌ت به عێراق ده‌دات تاکوو له‌م ماوه‌یه درێژه به کڕینی کاره‌با و گاز له ئێران بدات.
بۆچوونی ئێوە