سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لە سەر ئەمریکا تۆمار کرد

دەوڵەتی سووریا بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی دژە داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای له‌ سه‌ر ئه‌مریکا تۆمار کردووه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دەوڵەتی سووریا  بە هۆی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی دژە داعش لە شاری هەژین لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تۆمار کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی ۲٦ کەسی سڤیل.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە وتەبێژی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش لەمبارەوە ڕایگەیاند کە ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی تیرۆریستەکانی داعش و لە هێرشەکەش سەرکەوتوو بوون.

چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریاش ڕایگەیاند کە لەم هێرشانە ٤۱ کەسی سڤیل کوژراون کە ۱۷یان منداڵ بوون.

باسی ئەوەش کراوە کە زۆربەی قوربانییەکان عێراقی بوون و بنەماڵەی داعشییەکان بوون.

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بەم ڕووداوە لە هەژین لەگەڵ سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش قسەی کردووە.

شایانی باسە کە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لەم ناوچەیە شەڕی داعشییەکان دەکات و پشتیوانی لە هێزە کوردییەکان دەکات.

News Code 22960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =