کورته‌ فیلمی "زبح" له‌ بۆڵغاریا خه‌ڵات کرا

کورته‌ فیلمی "زبح" له‌ ده‌رهێنانی سامان حسه‌ینی و ئاکۆ زه‌ندکه‌ریمی له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێرلی بێرد له‌ بۆڵغاریا خه‌ڵات کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کورته‌ فیلمی "زبح" له‌ ده‌رهێنانی سامان حسه‌ینی و ئاکۆ زه‌ندکه‌ریمی له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێرلی بێرد له‌ بۆڵغاریا خه‌ڵات کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی سنه‌ و حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستانه‌.

کورته‌ فیلمی زبح چیرۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورده‌ که‌ بۆ ژیانی خۆیان له‌ زستانێکی سارد ناچار ده‌بن دواین دارایی خۆیان له‌ مانگایه‌که‌ بیفرۆشن، به‌ڵام کوڕی ماڵه‌که‌ ڕازی نییه‌ و مانگاکه‌ به‌ر ده‌دات تاکوو ڕابکات و له‌ فرۆشتن ڕزگاری بێت.

News Code 22953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =