بەرهەم ساڵح یەکەم گەشتی دەرەوەی عێراق دەستپێدەکات

سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێك ده‌كات و یه‌كه‌م ووڵاتیش كه‌ سبه‌ینێ سه‌ردانى ده‌كات وڵاتى كوێته‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆك كۆمار ده‌ست به‌ گه‌شتێك ده‌كات بۆ وڵاتانى كه‌نداو و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌ر  بانگهێشتی فەرمی، شێخ سەباح ئەحمەد سەباح میری كوێت، سه‌ردانى ئەو وڵاتە ده‌كات.

بڕیاره‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق دواى سه‌ردانى كوێت، سه‌ردانى وڵاتى ئیمارات بكات، په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێده‌كرێن.

سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمار بۆ وڵاتانى كه‌نداو، یه‌كه‌م سه‌ردانى ده‌بێت بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ له‌ دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ ٢ی تشرینى یەکەمی رابردوو.

News Code 22951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =