گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازی ڕیاز و تێلاڤیڤ ئەنجام درا

سەرچاوە مێدیاییە عەرەبییەکان دەریانخست کە عەرەبستان بە یارمەتی کۆمپانیایەکی ئیسپانیایی، ٥٠٠ تانکی مرکاوای لە ڕژێمی زایۆنی کڕیوە کە گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازی شاردراوە لە مێژووی عەرەبستان و ئیسرائیلە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، سەرچاوە میدیاییە عەرەبییەکان دەریانخست کە عەرەبستان بە ناوی کۆمپانیایەکی ئیسپانیاییەوە لانیکەم ٥٠٠ تانکی مرکاوای لە ئیسرائیل کڕیوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو تانکانە بە ناوی ئیسپانیاوە کڕدراوە،بەڵام موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بە شێوەی نەختی تێچووی ئەو تانکانەی داوە و تانکەکان لە ڕێگای هێزی دەریایی ئیسپانیا و لە ماوەی شەش مانگدا ڕادەستی سوپای عەرەبستان کراوە.

هەروەها بڕیارە لە ڕێگای هەر ئەو کۆمپانیا ئیسپانیاییەوە ئەفسەرەکانی ئیسرائیل بچن بۆ پەروەردە کردنی سەربازانی سعوودی بۆ کەڵک وەرگرتن لە تانکەکان.

وەلیعەهدی عەرەبستان هەوڵ دەدات، هەزار دەزگا تانکی دیکە لە جۆری مرکاوا لە ئیسرائیل بکڕێت تا لەشکرێکی تەواو ئاڵتوونی بریتی لە هەزار و ٥٠٠ تانکی مرکاوای هەبێت.

News Code 22949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =