هاوپەیمانی ئەمریکی دیسان خوێنی خەڵکی سڤیلی ڕژاند

ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی ئەمریکی لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی خۆی دژی خەڵکی سڤیل لانیکەم ٢٦ کەسی لە پارێزگای دەیرەزوور کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی ی سووریا ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی ناوچە نیشتەجێیەکانی شاری هجین لە پارێزگای دەیرووز لە ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردە ئامانج.

ئەو ناوەندە بە بێ ئاماژە بە ژمارەی بریندارەکان لە ئەو هێرشە، ڕاپۆرتی دا کە لە نێوان کوژراوەکاندا ناوی ١٤ منداڵ و ٩ ژن دەبینرێت.

هاوپەیمانی ئەمریکا پێشتر دانی پێدا نابوو کە لانیکەم زیاتر لە هەزار و ١٠٠ کەسی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر سووریا و عێراق کوژراون.

News Code 22947

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =