هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ پاراستنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران

وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت بازرگانی لە گەڵ ئێران ڕەوایە و لە ماوەی هەفتەکانی دواییدا هەوڵەکان بۆ پاراستنی بەرجام و دروست کردنی کەناڵی تایبەت بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران زیاتر بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبرگ، یەکێتی ئەورووپا لە چڕتر بوونەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی و بەردەوامی پێوەندی ئابووری لە گەڵ ئێران هاوکات لە گەڵ گەڕانەوەی گەرمارۆکان دژی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

لە هەمان پێوەندیدا، ماجاکوسیجانسیک وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا، وتی: هەوڵەکان بۆ پاراستنی بەرجام و پێوندی بازرگانی-ئابووری لە گەڵ ئێران،لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو بە تایبەتی بە ئامانجی کردنەوەی کەناڵێکی تایبەت بۆ پێوەندی دارایی چڕتر بووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لە هەوڵە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەورووپا، چالاک کردنەوەی یاسا سنووردار کەرەوەکانی گەمارۆ بوو کە لە مانگی ئۆگۆست بەڕۆژ کرایەوە. ئەوە یەکیک لە ئەو هەوڵانەیە کە بەڕێوە چوو و بۆ کۆمپانایاکان زۆر بەکەڵکە چونکوو لە ڕوانگەی ئێمەوە، بازرگانی لە گەڵ ئێران هەروا ڕوایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای پاگەندەکانی یەکێتی ئەورووپا لە سەر چڕتر کردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی بازرگانی لە گەڵ ئێران، ستیڤ منوچن وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا پاگەندەی بچڕانی دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە سوئیفت بوو لە حاڵێکدا ئەورووپییەکان پێشتر هۆشدارییان دابوو کە ئاوەها کارێک یەکپارچەیی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.

News Code 22946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =