مەبەستی هۆک لە سەردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر ئێرانە

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران سه‌ردانێکی ۹ ڕۆژه‌ بۆ ناوچه‌که‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات و ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری زیاتر له‌ دژی ئێران گفتوگۆ ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ برایان هوک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌ی ۹ ڕۆژ سه‌ردانی ئیمارات و ئیسڕائیل ده‌کات.

له‌م سه‌فه‌ره‌ برایان هوک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات و ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری زیاتر له‌ دژی مه‌ترسییه‌کانی ئێران (!) گفتوگۆ ده‌کات.

ئامانجی هوک له‌م سه‌فه‌ره‌ به‌ره‌وپێش بردنی ستراتیژی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایه‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران و گوشاری زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا بێجگه‌ له‌ کشانه‌وه‌ی یه‌ک قۆڵی له‌ به‌رجام، سووره‌ له‌ سه‌ر سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆی زیاتر له‌ دژی ئێران، ئه‌مه‌ش به‌ بیانۆی کردای خراپ و تێکده‌رانه‌ی تاران له‌ ناوچه‌که‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتۆن له‌ ئه‌ورووپا دژی ئه‌م بۆچوونه‌ن و له‌ به‌رجامدا ماونه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌وه‌ کیم دارک، باڵوێزی بریتانی له‌ ئه‌مریکا ئاماژه‌ی کرد که‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران بێ هیوای کردین.

News Code 22945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =