دەبێ شەڕ لە گەڵ تیرۆریزمی هزری، فەرهەنگی و ئەمنیەتی بکرێت

شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی نوجەبا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەبا، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دیداری کرد و لە سەر پرسی جیاواز گفتوگۆیان کرد.

شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا، لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام هەڵکەوتوو لە ناوچەی خەزرائی بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمینداری گشتی نوجەبا وێڕای پیرۆزبایی لە دوکتۆر بەرهەم ساڵح وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق، ئاشکرای کرد: ئێوە ئەمڕۆ، بەرپرسایەتیەکی گەورە و مەترسیدارتان لە بەرانبەر خودا و نەتەوەی عێراق هەیە و خەڵک ئەبێ لە کێشەکان دەرباز بکرێن و دۆخیان باشتر بێت.

شێخ ئەکرەم کەعبی سەرۆک کۆماریی ئەرک و نەک سەرتر بوونێک وەسف کرد و زیادی کرد: عێراق پێویستی بە مرۆڤی بە ئیمان هەیە کە پاش شکست دانی تیرۆریزم لە گۆڕەپانی شەڕ، لە گەڵ تیرۆریزمی هزری، فەرهەنگی و ئەمنیەتی شەڕ بکات.

لە درێژەدا، سەرۆک کۆماری عێراق بە جەخت لە سەر قسەکانی کەعبی و داخوازییەکانی خەڵک، وتی: کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم لە بواری جیاواز، چوون بەرەو چاکسازی و خزمەتگوزاری بە نەتەوە بێ گومان لە بەرنامە نوێیەکانی دەوڵەتی نوێ دەبێت.

News Code 22944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =