ترامپ فه‌رمانی دۆخی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ ئێرانی درێژ کرده‌وه‌

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا فه‌رمانی ناسراو به‌ دۆخی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ ئێرانی بۆ یه‌ک ساڵی دیکه‌ش درێژ کرده‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ترامپ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ ۱۴ نۆڤامبه‌ری ۱۹۷۹ به‌ پێی فه‌رمانی جێبه‌جێ کاری ۱۲۱۷۰ دۆخی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ ئێران ڕاگه‌یاند.

له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ به‌ ڕێککه‌وتنی جه‌زایه‌ر له‌ ۱۹۸۱ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا کراوه‌ و زیاد کراوه‌: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تاران هێشتا ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ و ڕێککه‌وتنی ۱۹ی ژانڤییه‌ی ۱۹۸۱ له‌گه‌ڵ تاران درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا درێژه‌ی داوه‌: دۆخی نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراو له‌ ڕۆژی ۱۴ی نۆڤامبه‌ری ۱۹۷۹ و ئه‌و کارانه‌ی له‌و ڕۆژه‌ به‌دواوه‌ په‌یڕه‌و کراوه‌، درێژه‌ ده‌درێت.

News Code 22943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =