١٣٨١ ملیۆن مەتری سێ جا ئاو لە بەنداوەکانی کوردستان پاشکەوت کراوە

بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی ئاوی ناوچەیی پارێزگای کوردستان وتی: بە ئاوردانەوە لە پاشکەوتی ئاویی ئەوساڵ لە چەند بەنداو و داکردنەکان، هەزار و ٣٨١ ملیۆن مەتری سێ جا ئاو لە پشت بەنداوەکانی کوردستاندا پاشکەوت کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی شەریکەی ئاوی ناوچەیی کوردستان، کامران خوڕەم ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە سەرجەمی ١٢ بەنداوی کوردستان یەک هەزار و ٢٢٦ ملیۆن مەتری سێ جا ئاو پاشکەوت کراوە کە بە ئاوردانەوە لە پاشکەوتی ئاوی لە چەندین بەنداو و داکردنەکان، ئەو ئاستە لە سەدا ١٢ بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە یەک هەزار و ٣٨١ ملیۆن مەتری سێ جا.

ڕاشیگەیاند: دەفرایەتیی ئێستای بەنداوی قشڵاخی سنە لە ئێستادا ١٧٣،٨ ملیۆن مەتری سێ جایە کە ٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار مەتری سێ جا زیاترە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.

خوڕەم دەفرایەتی بەنداوەکانی ئازاد، چراغ وەیسی سەقز، کۆچکە ڕەشی بە نۆرە ٩٦ ملیۆن مەتری سێ جا، ٣٢ ملیۆن مەتری سێ جا، ٨ ملیۆن مەتری سێ جا ڕاگەیاند و ڕوونی کردەوە کە ئەم ئاستە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە نۆرە ٢ ملیۆن مەتری سێ جا، ٢٤ ملیۆن مەتری سێ جا و ٤ ملیۆن مەتری سێ جا بەرزبوونەوەی بووە.

بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی ئاوی ناوچەیی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە دەفرایەتیی بەنداوەکانی بانە، گاڕان، زرێوار، زێویە، سۆڕاڵ، بۆکان، گاوشان و تەلوار لەمساڵدا بە نۆرە بریتین لە ٢٠٤، ٧٥، ٤٦، ١٣، ١٠، ٢٥٣، ٤٩٩ و ٧٧ ملیۆن مەتری سێ جا، وتی: دەفرایەتی ساڵی ڕابردووی ئەو بەنداوانە بە نۆرە بریتی بوون لە ١٠١، ٧٧، ٤٤، ١٣، ١٠، ٢٣٦، ٥٠٧ و ٦٠ و ئەوە نیشان دەدا کە هەندێ لە بەنداوەکان ڕێژەی ئاوی پاشکەوت کراوە لە ڕێژەی ساڵی ڕابردوو کەمتر یان هەو بە زەندەی ساڵی ڕابردووە کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی لە سەدا ١٥ی مامناوەندی داکردنەکان بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕێژەی ئاوی پاشکەوت کراو لەمساڵی لە بەنداوەکانی پارێزگای بە گونجاو وەسف کرد.

News Code 22940

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =