بۆڵتۆن له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ماڕۆی زیاتر له‌ سەر ئێران هه‌واڵی دا

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا دیسان پاگه‌نده‌ی کرد که‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێران به‌ سفر ده‌گه‌یه‌نن و گه‌ماڕۆی زیاتر به‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری نیشتمانی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ سه‌ره‌ڕای ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی خولی دووهه‌می گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران، ئه‌گه‌ری ئاسته‌نگ و گوشاری زیاتریش له‌ ئارا دایه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ کشانه‌وه‌ی ترامپ له‌ به‌رجام کرد و پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌م بابه‌ته‌ کاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ر ئابووری و چالاکییه‌کانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ بووه‌.

بۆڵتۆن ئاماژه‌ی دا: لام وایه‌ که‌ گه‌ماڕۆی زیاتر به‌ڕێوه‌ بێت و گه‌ماڕۆکان به‌ نیسبه‌ت جاری پێشوو زۆر سه‌خت تر جێبه‌جێ ده‌کرێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئامانجه‌کانی ئه‌م گه‌ماڕۆ نوێیانه‌ وتی: کاری دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین له‌ بواری تیرۆر و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر. نیشانه‌گه‌لێک هه‌ن که‌ ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ گه‌ماڕۆکان چالاکییه‌ دژبه‌ره‌کانی له‌ عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن که‌م کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 22939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =