بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، نەعمان کورتولمۆش جێگری ئاکپارتی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ جارێکی دیکە سەبارەت بە کۆشتنی جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگری سعوودییەکان لە ئەستەنبۆڵ ڕەخنەی لە عەرەبستان گرت و وتی: تورکیا رێگە بە کەس نادات ئەو جەنایەتە خەیانەتکارانە و دژە مرۆیانە داپۆشێت.
وتیشی: ئەو ڕووداوە دەبێتە هۆی تەریک بوونی عەرەبستان لای موسڵمانان و هەڕەشەشە بۆ سەر ئاسایشیان لە ڕێوڕەسمی حەجدا.
نەعمان کورتولمۆش ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر موسڵمانان گومان لە ئاسایشی حەج بکەن، چیتر بڕوایان بە پێگەی خزمەتکارانی حەرەمگەلی شەریف نابێت و ڕێوڕەسمی حەج بە ئاسایشەوە بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو لە درێژەدا دیسان داوای لە سعوودییەکان کرد کە دان بە شوێنی تەرمی جەماڵ خاشقجیدا بنێن.
بۆچوونی ئێوە