خەڵاتی ۱۲ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ زانیاری لە سەر سێ سەرکردەی پەکەکە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت دیاریکردووە بۆ زانیاری دان لەسەر شوێنی سێ سەرکردەی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسی:  واشنتۆن بڕی ٥ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری لەسەر شوێنی موراد قەرەیەڵان و ٤ ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایک و ٣ ملیۆن دلاریش بۆ دۆران کاڵکان، هەر سێ سەرکردەی دیاری پەکەکە وەک پاداشت دیاری کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:  بڕیاری داوە بەخشش بەو کەسانە بدات کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ کەس لە رێبەرانی پلە باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەربارەی سەرکردەکانی پەکەکە دوای سەردانی ماسیۆ پالمەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ تورکیاو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتەدا.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: "ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرز دەنرخێنێت. لە بەشێکی ئەم سەردانەمەدا بەخۆشحاڵییەوە ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیێنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧وە ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. لە ساڵی ٢٠١١وە ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناساندووە".

News Code 22912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =